نووێنەری مامۆستایانی لادراوی وەزارەتی پەروەردە وادەی خۆپیشاندان وو گردبوونەوەیان لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر ئاشکراکرد و دەڵێێتت”ئامادەسازی کراوە بۆ هەڵدانی خێمە و مانەوەمان”.
شاباز ناسر، نوێنەری وانەبێژانی لادراو لە سلێمانی، بە خەڵك-ـی ڕاگەیاند، لە هەفتەی ئایندەدا گردبوونەوەی مامۆستایانی لادراوە لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر بە بەشداری مامۆستایانی لادراو لە سەرجەم پەروەردەکان لە سلیمانی و هەولێر و دەورووبەریان بەڕێوەدەچێت بۆ گەیاندنی داواکارییەکانمان.
ئاماژەی بەوەشدا، ئامادە کاری کراوە بە دابینکردن و دانان و هەڵدانی خێمە و مانەوە و مان گرتن لە خواردن و خواردنەوە لە بەرامبەر ئەو زولمەی لە لەلادراوان کراوە.
ئەوەشی خستەروو، وەک مامۆستایانی وانەبێژی لادراو داواکارییەکانمان خستۆتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران و خۆی لە دامەزراندن و گەڕانەوە و پیدانی گرێبەست دەبینێتەوە، هاوشێوەی مامۆستایانی لادراوی خوێندنی باڵا، کە لەماوەکانی ڕابردوودا بریاریان بۆ دەرجوو.
شاباز ناسر دەشڵێت”ئەوەی لەبەردەم ئەنجووومەنی وەزیران دەکرێت بۆ داواکانمانە و دەمانەویت مافمان بگێردرێتەوە، هاوکات تا بڕیاری دامەزراندن نەدرێت بەردەمی ئەنجوومەنی وەزیران جێناهێلین، و دەمانەوێت ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری گشتی دەر بکات.
