دامەزراندن لەم شارەی کوردستان دەستپێدەکات

دامەزراندن بۆ دەرچووانی تەکنیکی پزیشکی دەکرێتەوە و خوازیاران مانگێکیان لەبەردەستە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک ڕایگەیاند، دەرچووانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی ساڵی (2023-2024) دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە بەمەبەستی دامەزراندن کە ساڵانێکە هەوڵیان بۆ دەدەین تا هاوتای دەرچووانی زانکۆ وەربگیرێن.

ئەوەشی خستەڕوو کە دوایین مۆڵەت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە 2025/11/1 دەبێت و ئێستا تەنها قۆناغی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەیە دوای پەسەندکردنی خشتەی بودجە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وەرگیراوان دەستبەکار دەبن.

ڕاشیگەیاند، دڵنیاتان دەکەمەوە بەپێی توانا هەوڵەکانمان چڕ کردووەتەوە بۆ هەموو بەشەکانی دیکە، هەمیشە دەیڵێمەوە ئێمە داوالێکراوین هەوڵ بدەین هەموو هەوڵێکیش سەرەنجامێکی باشی دەبێت.

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ئەم فۆڕمە پڕ بکەرەوە.

https://soft.moh.gov.iq/…/medicaltech_institutes_al…

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە