بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی بڵاویکردەوە کە پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەمێک نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و گەرما 2-3 پلە نزم دەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ :33 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 32 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 37 پلەی سیلیزی

