بە هۆی شکستهێنانی کۆنگرێس لە درێژکردنەوەی کاتیی بودجە، دامەزراوە فیدراڵییەکانی ئەمریکا پەکیان کەوت.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە وەزارەت و دەزگا فیدراڵییەکانی ئەمریکا داخران، ئەویش دوای ئەوەی کۆماری و دیموکراتییەکانی کۆنگرێس لەسەر درێژکردنەوەی کاتیی بودجە بۆ دامەزراوە فیدراڵییەکان ڕێکنەکەوتن.
لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا ئەمە یەکەمجارە دامەزراوە فیدراڵییەکان پەک بخرێن ئەوی دوای ئەوەی ساڵی 2018ش دامەزراوە فیدراڵییەکا بۆ ماوەی 35 ڕۆژ داخران.
چاوەڕوان دەکرێت تا کاتی چارەسەرکردنی کێشەکە پشووی کاتیی بە نزیکەی 750 هەزار فەرمانبەری فیدراڵی بدرێت و ئەگەریش هەیە ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ بەشێکیان لە کارەکانیان دووربخاتەوە.
پێشبینیش دەکرێت کە داخستنی دامەزراوە فیدراڵییەکان کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ئابووری ئەمریکا دروست بکات.
