دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد

هەرچەندە لیستی مووچەی مانگی تەمووز ڕانەگەیەندراوە، بەڵام فەرمانبەرانی سێ وەزارەت دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی تەمووز بڵاوبکاتەوە، ئەویش دوای ئەوەی دوێنی وەزارەتی دارایی عێراق 956 ملیار و 928 ملیۆن دیناری بۆ هەرێم ڕەوانە کرد.

تیمی هەژماری من ڕایگەیاند ئەمڕۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی، پەروەردە و خوێندنی باڵا دەتوانن لە ڕێی ئامێرەکانی پارەڕاکێشانەوە مووچەکانیان وەربگرن.

ڕوونیشیکردەوە کە تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر لە پرۆژەی هەماری من تۆمارکراون و 585 هەزاریان کارتی بانکیان وەرگرتووتەوە، هەروەها زیاتر لە 580 ئامێری پارەڕاکێشان لە 200 شوێنی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران دانراوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە