زانکۆلاین 48 کاتژمێر درێژکرایەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند تاوەکو ئێستا نزیکەی 50 هەزار دەرچووى 12ى ئامادەیی داواکارییان بۆ زانکۆلاین پێشکەش کردووە و ماوەژەی 48 کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاین یان پڕنەکردووەتەوە یان تەواویان نەکردوەە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین 48 کاتژمێرى دیکە واتە تا کاتژمێر 12ی شەوى پێنجشەممە لەسەر هەینى رێکەوتى 2025/10/2 بۆ دەرچووانى قۆناغى 12ى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى ئەمساڵ، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن، هەروەها دەرچووانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و پیشەییەکانیش بەهەمان شێوە دەتوانن سود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەو 48 کاتژمێرەدا فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەوەشیخستەڕوو کە ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى 12ى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاین یان پڕنەکردووەتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو 48 کاتژمێرەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە