ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا دەرفەتی تاقیكردنەوەی خولی سێیەم بە خوێندكارانی قۆناغەكانی كۆتایی دەدرێ.
ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی راگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، لە كۆبوونەوەی ئاسییی ئەمڕۆیدا، بڕیاری بەخشینی دەرفەتی خولی سێیەمی تاقیكردنەوەكانی بە قۆناغەكانی كۆتایی خویندنی ئامادەیی و ناوەندی و سەرەتایی واژۆ كرد.
ئاشكراشی كردووە، ”دەرفەتتدان بەو قۆناغانە، خوێندكارە دەرنەچووەكانی خولی یەكەم و دووەەمی تاقیكردنەوەكانی هەریەكە لە پۆلی شەشی ئامادەیی و سێی ناوەندی و شەشی سەرەتایی دەگرێتەوە تا دەرفەتێكی دیكەیان پێبدرێ”.
سەرچاوەكە رایگەیاندووە: ”ئەم بڕیارە لە سۆنگەی خەمخۆریی حكومەتەوە دێ بۆ ئەو خوێندكارانەی، كە بەختی ئەوەیان نەبووە ئەو قۆناغە ببڕن لە خولی یەكەم و دووەەمدا، ئەمەش لەبەر ئەوەی كە رەنگە بارودۆخی گشتیی وڵات كاریگەریی نەرێنیی لەسەریان هەبووبێت”.
