دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە، کۆبوونەوەی لوتكەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە پیرمام دەستی پێکرد.
ئەندامانی شاندەكەی یەکێتی پێکهاتوون لە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، هاوکات شاندی پارتیش پێکهاتوون لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەکەم و مەسرور بارزانی، جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی و هۆشیاری زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتریش رۆژی 27ی9ی2025 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە و و تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگیان کرد.
