عیزەت سابیر: لەمەودوا مووچەخۆران دوودڵی مووچەكانیان نابن

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان خۆی نەوتەکەی بفرۆشێت داهاتێکی کەمتری دەستدەکەوێت وەك لەوەی عێراق بیفرۆشێت و دەشڵێت: لەمەودوا مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش دەكرێت.

عیزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، ئەگەر هەرێمی كوردستان نەوت ڕادەستی سۆمۆ نەكات و خۆی بیفرۆشێت ئەو داهاتەی دەستی دەكەوێت زۆر كەمترە لەو داهاتەی ئێستا بەغدا واجبە لەسەری بینێرێت.

وتیشی، نزیكەی 200 هەزار بەرمیل، كە دەكاتە ملیۆنێك بەرمیل لە 5 ڕۆژ جارێك و ئەگەر مانگانە 6 ملیۆن بەرمیل بكات هەرێم خۆی بیفرۆشێت لە 300 بۆ 350 ملیۆن دۆلار زیاتری دەستناكەوێت، بەڵام حكومەتی عێراق بیفرۆشێت ئەوە واجب دەبێت لە سەری بە مووچە و بودجەوە نزیكەی ترلیۆنێك دیناری بۆ دەنێرێت

جەختیشی كردۆتەوە، ئەوەی بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێم لەبارمبەر ڕادەست كردنی نەوت دوو هێندەی ئەوەیە خۆی بیفرۆشێت، كە ئەوەش سوودێمكی گەورەی دەبێت بۆ خەڵكی هەرێم.

بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق دەشڵێت: لەمەودوا مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوودڵی مووچەكانیان نابن و لەكاتی خۆیدا مووچە وەردەگرن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە