بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی خۆراكی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە قۆناغی دووهمی فۆڕمی ئهلیكترۆنی خۆراك دەكەوێتە كار.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی خۆراكی هەرێم ڕایگەیاندووە، لە دابەشكردنی بەشەخۆراك و ئارد لە ئێستادا بەردەوامین و لە ئێستادا بەشەخۆراكی شەشەمی ئەمساڵ دابەش دەكرێت و ئاردیش بەشی هەشتەم دەستی پێكردووە.
دەربارەی پسووڵەی خۆراك ڕاشیگەیاند، لە 3ی ئەیلولەوە قۆناغی یەكەمی پسووڵەی ئەلیكترۆنی خۆراك ڕاگیراوە و لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە قۆناغی دووەم دەستپێدەكات.
ئاماژەی بەوەشدا، قۆناغی دووەمی پشووڵەی ئەلیكترۆنی خۆراك تایبەتە بە زیادكردن و كەم كردنی منداڵ، كە لە قۆناغی یەكەم تۆمار نەكراون یان دواتر لەدایكبوون، هەروەها پڕۆسەی گواستنەوەی پسووڵەی خۆراك لە شارێكەوە بۆ شارێكی دیكە یان لە بریكارێكەوە بۆ بریكارێكی دیكە لەگەڵ بابەتی هاوسەرگیری و جیاكردنەوەی خانە.
وتیشی، “ئەوەی بێ بەش بووە لە بەشەخۆراك بەهۆی ئەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی پڕنەكردۆتەوە ئەوە قەرەبوو ناكرێتەوە، بەڵام لە قۆناغی دووەمدا ئەوانەی فۆڕمەكەیان پڕنەكردۆتەوە بەهۆی ئەوەی لە دەرەوەی وڵات بوون یان كارتی نیشتمانییان نەبووە یان بە هەر هۆكارێك ئەوا دەتوانن فۆڕمەكە پڕبكەنەوە”.
