پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ئاشكرای دەكات، سبەینێ مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆران دەگاتە هەررێم و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
شوان کەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، هیچ کێشەیەک لەبەردەم ناردنی مووچە نەماوەتەوە، جیاوازییەکان لەسەر داهاتی نانەوتی کەمە بەتایبەتی لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت هەموو کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق زۆر بەئاسانی چارەسەر دەکرێت.
وتیشی، “بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت سەرجەم کێشەکانی مووچە کۆتایی دێت و سبەی مووچەی مانگی 7ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ دوای نزیكەی 10 ساڵ هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقییەوە دەستی پێكردەوە و هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم ڕێككەوتن.
هەر ئەمڕۆ شەممە، 27ی ئەیلول، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بە تەلەفۆن قسەیان كرد و سەرۆك وەزیرانی هەرێم جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی، كە “نابێت مووچەی هیچ مانگێكی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم بفەوتێت”.
