spot_imgspot_img

عیبرەت لە جێبەجێ کردندایە!

هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەرێگای بەندەری جەیهان و فرۆشتنی لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە هەنگاوێکی گرنگە بۆ کردنەوەی گڕێکوێرەی نەوت لەنێوان هەرێم و بەغداد.
لەماوەی رابوردودا زۆر رێکەوتن کرا، چونکە جێبەجێ نەکران هەموویان شکستیان هێنا، بۆیە عیبرەت لەجێبەجێکردندایە، ئەم رێکەوتنەی ئەمڕۆ چووە بواری جێبەجێکردنەوە لە یاسای بودجە و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدرالی و رێکەوتنەکانی گرنگترنیە ئەگەر جێبەجێ نەکرێ و هەردوولا پابەندی ناوەرۆکەکەی نەبن.
ئێمە پێشتریش زیاتر لەجارێک ووتومانە، کرۆکی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد نەوتە، چارەسەرکردنی دەرگا دەکاتەوە بۆ پەیوەندییەکی باشتر لەنێوان هەردولادا، بەتایبەتی شایستە داراییەکان.
خەڵکی کوردستان باجی گەورەیاندا، رووبەروی گوزەرانێکی سەخت بوونەوە، زیانمەندی یەکەم ئەوان بوون، نەوت سەروەتی ژێر خاکی کوردستانە و بۆیە پێویستە لەچارەسەرکردنی کێشەی نەوت دا سوودمەندی یەکەم ئەوان بن، لانی کەم مووچە لەکاتی خۆیدا بێت و ئەو مووچانەی دواکەوتون نەفەوتێن.
پێویستە کردنەوەی گڕێیکوێرەی نەوت، وابکات هەرێمی کوردستان بپەرژێتە سەر شایستە دەستورییەکان و مافەکانی تری گەلی کوردستان لەوانەش مەسەلەی خاک و بیانکات بەئەولەویەتی نیشتمانیی و نەتەوەیی.
لەم خولەی پەرلەمانی عێراقدا، لەرووی یاسادانان و چاودێرییەوە هەموو هەوڵێکماندا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و زۆر رێگا و کەناڵمان تاقیکردەوە، راستگۆییانە لەگەڵ هاووڵاتیان قسەمان کرد.
پابەندبوونی هەردولا بەجێبەجێ کردنی رێکەوتنەکەوە، متمانەی نێوان بەغداد و هەرێم دەبوژێنێتەوەو دەبێتە بنەمایەکیش لە حکومەتی تازەی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاسانتر لە یاسای بودجەی گشتی عێراق شایستە داراییەکانی هەرێم دەستەبەر بکرێن.
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە