کتێبی لێکۆڵەرێکی چەمچەماڵی سنووری ١٨٠ وڵات دەبڕێت

کتێبی ‘جیۆپۆڵەتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرهەڵدانی فرەجەمسەریی: وەرچەرخانی سیاسەتی جیهانی’ لەلایەن لێکۆڵەرێکی کوردەوە نوسراوە، تێیدا تیشکخراوەتە سەر جەمسەرگیری جیهان لەنێوان تاک جەمسەریی و فرە جەمسەریی، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک چەقی ململانێییەکان.

کتێبیکی لێکۆڵەری کورد ‘بەهرۆز جەعفەر’ بە ناونیشانی ‘جیۆپۆڵەتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرهەڵدانی فرەجەمسەریی: وەرچەرخانی سیاسەتی جیهانی’ بە یەکێک لە ١٠ بەهێزترین بڵاوکراوە زانستییەکانی جیهان دادەنرێت، لە حەوت هەزارناوەندی بڵاوکردنەوە بە زمانی ئینگلیزی لە ١٨٠ وڵاتی جیهاندا بەردەستە.

د بەهرۆز جەعفەر، لێکۆڵەر و ئەکادیمیستێکی کوردە، خەڵکی شارۆچکەی چەمچەماڵە لە سلێمانی، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە پەیوەندییە ئابورییە نێودەوڵەتییەکان، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ئینستیوتی مێدیتریانەیە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی، ئەمە دووەم کتێبیەتی کە بەم شێوەیە لە جیهاندا بڵاوببێتەوە، کە کتێبی پێشووی لە ساڵی ١٠٢٤دا بە ناونیشانی ‘کۆدەکانی داینامیکییەتی هایدرۆکاربۆن لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی: هەڵدانەوەی وەرچەرخانێکی ناوچەیی’ بە زمانی ئینگلیزی لە ١٤٠ وڵاتی جیهان بەردەستە.

ناوەڕۆکی کتێبی ‘جیۆپۆڵەتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرهەڵدانی فرەجەمسەریی: وەرچەرخانی سیاسەتی جیهانی’ تیشک دەخاتەسەر جەمسەرگیریی لە ئەدەبیاتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، نووسەر چرکەساتێکی نوێ دەستنیشان دەکات کە مرۆڤایەتی پێی تێخستووە، بەڵام ڕانەگەیەندراوە ئەوەش لەنێوان جیهانێکی فرەجەمسەریی و جیهانێکی بێ جەمسەردا دەبێت، کتێبەکە سەراپا کاریگەرییە گەشەسەندووەکانی نەرمە هێزی چین لە ڕێگەی پڕۆژەی دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگاوە نیشان دەدات.

لەگەڵ ئەمەشدا سیمایەکی دیکە کە لەو نەزمە نوێیە جیهانییەدا هەیە سەرهەڵدان و زیادبوونی ژمارەی ‘هێزە مامناوەندەکان’ە، ئەمانە ئەو وڵاتانەن هێشتا زلهێز نین، بەڵام کاریگەرییەکی گەورەیان هەیە لەسەر بڕیارە جیهانییەکان هەیە وەکو (هیندستان، سعودییە، ئیسرائیل، تورکیا، یابان، ئێران، بەڕازیل و..تادوایی) ئەم گەلانە یارمەتیدەرن بۆ دیاریکردنی داهاتوو.

لەناو پەرەسەندنی دابەشبوونەکانی نێوان هاوپەیمانییە جیهانییەکانی وەک ناتۆ و بریکس و دابەزینی بازرگانی ئەمریکا و چین، جیهان دەچێتە سەردەمێکی نوێ، لەم سەردەمە نوێیەشدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەقی گۆڕانکارییەکان دەبێت.

کتێبەکە جیا لە ناوەندەکان، بەشێوەی ئۆنلاین لە وێبسایتە جیهانییەکانی ‘ئەمازۆن، بارنێس نۆبڵ، گۆگڵ بووک و بووک شۆپ’ بەردەستە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە