spot_imgspot_img

ئێران و رووسیا لەبارەی ئەتۆم ڕێککەوتنیان واژۆکرد

ئاژانسی هەواڵی ئێرانی ڕێککەوتنی ئێران و ڕووسیا بۆ دامەزراندنی وێستگەی وزەی ئەتۆمی ڕێککەوتن و دەڵێت”بە بڕی ٢٥ ملیار دۆلار ڕێککەوتنەکە واژۆ کراوە”.

ئاژانسی هەواڵی ئێرانی، ئەمڕۆ هەینی 26ـی ئەیلوولی 2025 بڵاویکردەوە، کۆمپانیای هۆرمۆزگان وزەی ئەتۆمی ئێرانی بە بڕی ٢٥ ملیار دۆلار ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆساتۆمی دەوڵەتی ڕووسیا بۆ دروستکردنی چوار وێستگەی وزەی ئەتۆمی لە ئێران واژۆ کردووە.

ئاژانسەکە بڵاویکردەوە، وێستگەکان وێستگەی ئەتۆمی نەوەی سێیەمی پێشکەوتوون و لە پارێزگای هورمزگان (باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران) لەسەر ڕووبەری 500 هێکتار دروستدەکرێن.

ڕاشیگەیاندووە، توێژینەوەکانی هەڵبژاردنی شوێنەکان تەواوکراون، لەگەڵ توێژینەوە ئەندازیاری و ژینگەییەکان، ئەمە جگە لە هەندێک کاری ئامادەکردن بۆ شوێنەکان.

جێی ئاماژەیە، لەشەڕی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل زۆرینەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکا کرانە ئامانج و بەشێکیان بەتەواوی خاپور کران، هاوکات دەسەڵاتی ئێران ڕایگەیاند بەردەوام دەبن لە بەرنامە ئەتۆمییەکان و دووبارە وێستگەکان دروست دەکەنەوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە