spot_imgspot_img

ئەگەری بارینی باران هەیە

کەشناسی هەرێم ئەگەری بارانبارینی لە 48 کاتژمێری داهاتوو ئاشکرادەکات و دەڵێت” لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی 26-09-2025  کەشی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەشاخاویییە سنووریەکان باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە .

ئاماژەی بەوەشکردوە، کە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە ئاشکرای دەکات کە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت  و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ :35 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 31 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە