ڕێککەوتنی نەوت کێشەی مووچە چارەسەر دەکات

ڕاوێژکارێکی سوودانی لەبارەی ڕێککەوتنی سێ قۆڵی لەسەر نەوت زانیاری ئاشکرا دەکات و دەڵێت” کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە یەکجاری چارەسەر دەکات”.
حوسێن عەلاوی، ڕاوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە گەیشتن بەڕێککەوتن سەرکەوتوو بوون و ڕێککەوتنەکە ستراتیژییە، و بەپێی ئەم ڕێککەوتنەبێت بەستەڵەکی تەواوی کێشە داراییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەتوێنێتەوە، و پرسی مووچەش بە یەکجاری چارەسەر دەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، ڕێککەوتنی سێقۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، سیاسەتێکی تەواوکاری لەنێوان هەردوو حکومەتەکە دەهێنێتە ئاراوە، دەبێتە هۆی چارەسەرکردنێکی ڕیشەیی بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، و ئێستا هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بۆ ئەوەیە  لەمەودوا ئەو کێشانە دووبارە نەبنەوە، دواتر کار لەسەر یاسای نەوت و گاز بکرێت بۆ ئەوەی کاروباری نێوان هەردوو حکومەتەکە ڕێک بخات، لە کۆتایشدا ببێتە بنەمای کۆتایی هێنان بە کێشە داراییەکانی نێوانیان.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە