“ژمارەیەک لە نۆرینگە و دەرمانخانەکان پابەندی مەرجەکانی کارکردن نابن”

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ژمارەیەک لە نۆرینگە و دەرمانخانەکانی شارەدێ و شارۆچکەیەکی سلێمانی ئاگادارکراونەتەوە کە ئەگەری پابەندی ڕێنماییەکان نەبن، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان و دوای هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ قائیمقامیه‌تی قەزای دوکان، لیژنەی تەندروستی قائیمقامیەتی سلێمانی سەردانی شارەدێی پیرەمەگرون و شارۆچکەی دوکانیان کرد و تەواوی نۆرینگە، دەرمانخانە و تاقیگەکانیان بەسەرکردەوە.

ئەوەشی خستەڕوو ژمارەیەک لە نۆرینگە و دەرمانخانەکان پابەندی مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن نەبوون، بۆیە لەلایەن لیژنەی تەندروستیی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە ئاگادار کرانەوە کە پابەندی مەرجەکان بن، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

ڕاشیگەیاند، لیژنەی تەندروستی، یەکێکە لە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی و ڕۆژانە سەردانی دەرمانخانە و نۆرینگە هەمو ئەو شوێنانە دەکات هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕوی تێدەکەن، لەکاتی هەبوونی سەرپێچی شوێنە و خاوەنەکەشی ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکەنەوە.

قائیمقامیەت ڕایگەیاند لیژنەی هاوبەشی تەندروستی لە کەسانی پسپۆڕی بوارە جیاوازەکانی تەندروستی، پۆلیس، ئاسایشی سلێمانی و سەندیکاکانی دەرمانسازان و کارمەندانی تەندروستی پێکهاتوون، بەپێی خشتەی کارکردنیان سەردانی هەریەک لە نۆرینگە، دەرمانخانە و تاقیگەکانیانی سلێمانی و ناحیەکانی بازیان و عەربەت و بەکرەجۆ دەکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە