لیژنەی ئەمنی سلێمانی پێدانی کۆد بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ڕادەگەیەنێت و مەرج و داواکارییەکان دەخاتەڕوو.
بەپێی نووسراوێک، لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێامنی بڕیاریداوە کۆد بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بدات، و ئەمرۆش بڕیارەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ لیژنە ئەمنییەکان مەرج و ڕێنماییەکانیان بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئەو ڕێنمیانەش هەرکەسە و تەنها دەتوانێت یەک ئۆتۆمبێل بەناوی خۆیەوە تۆمار بکات.
ئەو رێنماییانەی کە لەلایەن لیژنە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە بڵاوکراوەتەوە:
یەکەم- کارتی نیشتیمانی
دووەم- مۆڵەتی شۆفێری بوە مەرجەی مۆڵەتەکە نوێ بێت
سێیەم- کۆدی ئاسایش، دەبێت نوێ بێت و ڕێکەوتەکەی (2023،2024،2025) بێت.
چوارەم- پشتیگری ئەنجومەن+ کۆپییەک لە کارتی زانیاری کە هەمان ناونیشانی هەبێت
پێنجەم- ژمارەی ئۆتۆمبێل
شەشەم – ژمارەی شانسی ئۆتۆمبێل
حەوتەم – وێنەی پێشەوە و دواوەی ئۆتۆمبێلەکە، بە مەرجێک تابلۆی ژمارەکان دەربچێت

