ئەنجوومەنی دەوڵەت گۆرانکاری لە وەڵامەکەیدا کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت گۆڕانکاری لە وەڵامەکەیدا کرد و دەڵێت”دەبێت سەرجەم داهاتەکان دەبێت بگەڕێتەوە بۆ حکومەتى فیدراڵی“.

میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیاردا، دەبێت سەرجەم داهاتەکان دەبێت بگەڕێتەوە بۆ حکومەتى فیدراڵی و دواتر بە گوێرەی یاسای کارگێڕی دارایی و بە گوێرەی ڕێژەی دیاریکراو  بەشی هەرێمەکان دەدرێت.

بەپێی هەواڵی میدیاکە، لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە،  رسومات و باجە فیدراڵییەکان دەبێـت بەشێوەیەکی تەواوەتی بگەڕێتەوە بۆ حکومەتى فیدراڵی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ رێگرییەکە نییە لەسەر مەقاسەکردنی شایستەداراییەکان لە نێوان هەرێمەکان و پارێزگاکان و حکومەتی فیدراڵی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە