spot_imgspot_img

هێرشێکی سایبەری گەورە فڕۆکەخانەکانی ئەوروپای کردۆتە ئامانج

هێرشێکی سایبەری کرایە سەر چەندین فڕۆکەخانەی ئەوروپا و بەهۆیەوە بەشێکی زۆر لە گەشتەکان دواکەوتن و هەڵوەشاندەوە، ئەمە دووەم هێرشە دوای برۆکسل کە شەوی ڕابردوو ئەنجامدرا.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، هێرشێکی سایبەریی بەرفراوان چەندین فڕۆکەخانەی گەورەی ئەوروپای کردووەتە ئامانج و سیستمی تۆمارکردن و بەڕێکردنی گەشتیارانی پەکخستووە.

بەپێی ئاژانسەکە، ئامانجی هێرشەکە کۆمپانیای کۆلینز ئایرۆسپەیس بووە، کە بەرپرسیارە لە پڕۆگرامی چوونەژوورەوەی گەشتیاران.

ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی هێرشەکەوە سیستمە ئۆتۆماتیکییەکان لەکارکەوتوون و کارەکان بە شێوەی دەستی بەڕێوەدەچن، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغییەکی زۆر، دواکەوتن و هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان لە فڕۆکەخانە سەرەکییەکانی وەک هیسڕۆی لەندەن، بێرڵینی ئەڵمانیا و بڕۆکسلی بەلجیکا.

هاوکات کۆمپانیای RTX لە بەیاننامەیەکی ئیمەیڵدا ڕایگەیاندووە، “هێرشی سایبەری بۆتەهۆی سنووردارکردنی کارەکان لەڕیگەی ئەلکترۆنییەوە، بۆیە لەئێستادا دەتوانرێت لەڕیگەی پشکنین و چیککردنی دەستی کارەکان بەئەنجام بگەیەنرێت و هەوڵی تەواو دەدەین بۆ چارەسەرکردنی گرفتە بە خێرایی”.

ڕووداوەکە شەوی هەینی ڕوویداوە و فڕۆکەخانەی برۆکسل لە ماڵپەڕەکەیدا ڕایگەیاندووە، هێرشەکە وایکردووە سیستەمی ئۆتۆماتیکی کارنەکات، تەنها ڕێگە بە ڕێکارەکانی چوونە ژوورەوە و پشکنینی دەستی دەدات.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە