بڕیار بۆ ئۆتۆمبێلی جام ڕەش و ماتۆڕ سکیل دەرچوو

لیژنەی ئەمنی قەزای کفری بڕیاریدا ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر ئۆتۆمبێلی جام رەش و ماتۆر سکیل بگرێتەبەر و دەڵێت”هەر ماتۆر سکیلێک هاووڵاتیان بێزار بکات دەستی بەسەردا دەگیرێت”.
لە بڵاوکراوەیەکدا، قائیمقامیەتی قەزای کفری رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ( ۱۸ ی ئەیلوولی ۲۰۲٥) لە دیوانی قایمقامیەت، بە سەرپەرشتی ساهر عەلی جاسم قایمقامی قەزای کفری و ئامادەبوونی (لێپرسراوی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کفری و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کفری و نوێنەری بەشی پۆلیسی هاتووچۆی کفری)، کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی قەزای کفری بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەدراوە، لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەست بە ژیانی هاوڵاتییان و دۆخی ئەمنی ناو شار کرا و چەند بڕیارێکی پێویست لەبارەیانەوە درا، لەوانە:
۱. دانانی مەفرەزەی هاوبەش: ( پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی هاتووچۆ) لە بەشی سەرەوەی بەنداوی باوەشاسوار بەتایبەتی لە شەواندا، لە پێناوی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و ڕێگری کردن لە هەر دیاردە و کارێکی نەخوازراو کە ببێتە هۆی بێزارکردنی ئەو گەشتیار و خێزانانەی بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانی باخچە خێزانییەکەی بەشی سەرەوەی بەنداوەکە دەکەن.
۲. پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی تایبەت بە دەسبەسەراگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەبنەهۆی نانەوەی پشێوی و تێکدانی ئارامی شار و بێزارکردنی هاوڵاتییان.
۳. گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست دژ بە دیاردەی ئۆتۆمبیلی جامڕەش و هێنانی ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا و بڕاوە، هەروەها داواکاری بۆ چاودێری کردنی زیاتری ئەو سنورانەی گومانی هێنانە ناوەوەی ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلانەیان لێ دەکرێت.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە