“بەغدا بە نەناردنی موووچە سەرپێچی بڕیاری دادگای کردووە”

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زانیاری ئاشکراکرد و دەڵێت”بەغدا بە نەناردنی موووچە سەرپێچی بڕیاری دادگای کردووە”.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە، بەغداد بە خەرجنەکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا، سەرپێچی بڕیاری دادگای فیدراڵی کردووە، چونکە پێشتر دادگای باڵا حکومەتی ناوەندی پابەندکردبوو بە ناردنی مووچە و گرێێنەدانی بە هیچ پرسێکی ترەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕاشیگەیاندووە، ئێستا بابەتەکە لەبەردەم ئەنجوومەنی دەوڵەتە، کە ئەنجوومەنێکی سەربەخۆیە وو تەنها ڕا و شیکردنەوە دەکات، ئەگەر ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاش وەرگرتنی بۆچوونەکانی ئەنجوومەنی دەوڵەت نەیتوانی پرسی داهاتی نانەوتی چارەسەر بکات، ئەوا پرسەکە رەوانەی دادگای فیدراڵی دەکرێت.

هاوکات ڕووونیکردەوە، ئەگەر پرسی داهاتی نانەوتی بۆ دادگای فیدراڵی نێردرا، ئەوا بەبۆجوونی ئەو بڕیارەکە لە قازانجی هەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە لە 21ـی شوباتی ساڵی رابردوو، دادگای فیدراڵی بەغدای پابەند کرد بە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

د.نەرمین جەختیشدەکاتەوە، کە پێویستە هەر رێککەوتنێک دەکرێت، تەنها بۆ مووچەی شەش مانگی ئەمساڵ نەبێت، بەڵکو گرەنتی مووچەی ساڵی داهاتووش بکرێت، چونکە حکومەتی نوێی عێراق پاش هەڵبژاردنەکان کاتی دەوێت بۆ دەرکردنی یاسای بودجە، بۆیە گرنگە لە ئێستاوە داهاتووی مووچەی فەرمانبەران مسۆگەر بکرێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە