spot_imgspot_img

ئێران سیخوڕێکی مۆسادی لەسێدارە دا

ئێران پاش لە سێدارەدانی چەند کەسێک کە تۆمەتباریکردوون بە سیخوڕیکردن بۆ مۆساد، ئەمڕۆ کەسێکی تری لە سێدارەدا کە لە پیگەیەکی هەستیاردا کاری کردووە.

ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر (بابەک شەهبازیدا) جێبەجێ کرد، کە تۆمەتبار کرابوو بە سیخوڕیکردن و هاوکاریی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریی نهێنی.

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، سزاکە بەیانیی ئەمڕۆ دوای پرۆسەی یاسایی و پەسەندکردنی لەلایەن دادگای باڵاوە، بە شێوازی هەڵواسین جێبەجێ کرا.

هەرچەندە کەسوکارەکەی رەتیدەکەنەوە بابەک شەهبازی سیخوڕیی بۆ ئیسرائیل کردبێت، ئەوان رایانگەیاندبوو شەهبازی پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نامەیەکی بۆ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ناردووە و تێیدا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە تاوەکو بچێتە ئۆکراینا و دژی رووسیا شەڕ بکات، دەستبەسەر کراوە.

شەهبازی وەک بەڵێندەر لە بواری دیزاین و دانانی سیستەمی فێنککەرەوەی پیشەسازیدا بۆ کۆمپانیاکانی سەر بە دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان کاری کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی دەسەڵاتی دادوەری، شەهبازی لە بەرامبەر وەرگرتنی پارە و مافی نیشتەجێبوون لە وڵاتێکی بیانی، زانیاریی هەستیاری بە مۆساد فرۆشتووە و کەسێکی دیکەشی بۆ هەمان ئۆپەراسیۆن بەکارهێناوە کە ئەویش پێشتر لەسێدارە دراوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە