وەزارەتی تەەندروستی بڕیارێکی بۆ بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی کەرتی تایبەت دەرکرد و دەڵێت”نابێت نرخی نەشتەرگەریی زیادبکرێت”.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، لە نووسراوێکدا، سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی کەرتی تایبەت ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، ئەو نەخۆشانەی کە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری پشکنینی ڤایرۆساتی ( HIV ) و ( Hepatitis B ) یان بۆ دەکرێت و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەردەچێت ، پێویستە نەشتەرگەرییەکە بە هەمان نرخ بۆ نەخۆش ئەنجام بدرێت و نابێت نرخی نەشتەرگەرییەکە زیاد بکرێت یان دوو هێندە بکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەروەها نابێت نەشتەرگەرییەکە دوابخرێت یاخود ئۆف بکرێت ، پارەی زیادە لە نەخۆش وەرنەگیرێت لە ژێر هیچ پاساوێک .

