منداڵێکی چوار ساڵانی بانەیی لە مردن ڕزگارکرا

ئەمڕۆ چوارشەممە، بابەک هودایی، بەرپرسی ناوەندی فریاکەوتنی سنە ڕایگەیاند منداڵێکی چوار ساڵانیان بە هەلیکۆپتەر لە نەخۆشخانەی “ڕازی”ی بانەوە گەیاندە نەخۆشخانەی سنە کە بەهۆی بێهۆشبوون و هەناسەتوندییەکی سەختەوە مەترسی لەسەر ژیانی دروست ببوو

ڕوونیشیکردەوە کە منداڵەکە بە 45 خولەک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لە مەترسی مردن ڕزگارکراوە

وتیشی ئەمە 39یەمین بەهاناوەچوونی خێرای تیمە ئاسمانییەکەیانە لەمساڵدا ئەنجامیاندابێت.

لە ساڵی 2016ەشەوە کە ناوەندەکە دامەزراوە تا ئێستا، 920 چالاکی فریاکەوتنی خێرایان ئەنجامداوە و ئەو هەلیکۆپتەرەی بەکاریشیدەهێنن لە جۆری “LOT”ی یەک بزوێنەرە و نوێترین ئامێری فریاکەوتنی پزیشکیشی تێدا جێگیرکراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە