ترەمپ هۆشداری بە ئیسڕائیل دەدات

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایددەگەیەنێت، کە قەتەڕ “هاوپەیمانێکی گەورەی واشنتۆنە” و ئیسرائیل و وڵاتانی دیکە دەبێت وریابن کاتێک هێرش دەکەنە سەر خەڵک.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕەخنەی لە ئیسرائیل گرت و وتی، هێرشەکە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هیچ کام لە لایەنەکان ناکات.

وتیشی، “ئیسڕائیل دەبێتت وریا بێت، چونكە قەتەر هاوپەیمانێكی گەورەی واشنتۆنە.

سەرەڕای ئەم رەخنانە، دیپلۆماتکارانی ئەمریکا جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە هێرشەکە کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل نابێت.

ئامانجی هێرشەکە سەرکردە باڵاکانی حەماس بوون، بەڵام بە وتەی بەرپرسانی بزووتنەوەکە، هیچ سەرکردەیەکیان نەکوژراوە. تەنیا پێنج ئەندامی بزووتنەوەکە و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی قەتەڕ کوژراون.

هێرشەکەی سەر قەتەڕ، کە رۆژی سێ شەممەی رابردوو ئەنجامدرا سەرکۆنەیەکی بەرفراوانی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەتی لەلایەن دەوڵەتانی کەنداوەوە.

قەتەڕ بە هاوپەیمانێکی ستراتیژیی ئەمریکا دادەنرێت و گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکە لە بنکەی ئاسمانیی عودەیدەیە لەو وڵاتە، هەروەها قەتەڕ لەپاڵ ئەمریکا و میسڕ، رۆڵی نێوەندگیر دەبینێت لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە