نزیکەی 575 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراک گەیشت

کەشتییەکی گەورە بە نزیکەی 575 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراکی مانگانەوە گەیشتە عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، کەشتی TURTLE ISLAND بە 574،999 تۆن برنجی ئەمریکییەوە گەیشتە سنووری ئاوی عێراق.

ڕوونیشیکردەوە کە برنجەکە لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستانەدا هاتووە کە وەزارەتی بازرگانی بۆ پشتیوانیکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانە و دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییاندا گەیشتووە.

لەما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیی سەر بە وەزارەتەکە ڕایگەیاندم تیمە تەکنیکییەکان لە بەندەری ئوم قەسر دەستیان کردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی کۆنترۆڵی جۆریی بۆ وەرگرتنی نمونەی برنجەکە و تاقیکردنەوەی لە تاقیگەکاندا.

ئەوەشی خستەڕوو کە دوای تەواوبوونی پشکنینە تاقیگەییەکان، برنجەکە دەدرێتە بریکارەکان و پاشان بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە