بە پێی بڕیاری هاتووچۆی هەولێر لەمڕۆوە شوێن و کاتی پشکنینی ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتر گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
بەڕێوە بەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان بڕیارماندا بە جیاکردنەوەی پشکنینی ئۆتۆمبێلی بەکار نەهاتوو (ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتر)ی هاووڵاتییان لە کۆمپانیاکان بەم جۆرەی خوارەوه.
١- هەرسێ بنکەی پشکنینی (کەسنەزان ، ٣٢ی پارک ، گوێر) بەیانیان پشکنینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان جۆری (ژمارەکاتی سفرکیلۆمەتر) لێ ئەنجام دەدرێت. واتە ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆ مەتری کۆمپانیاکان نابێ لە کاتی دەوامی بەیانیان سەردانی ئەم بنکانەی پشکنین بکەن . تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان.
٢- بنکەی ٣٢ ی پارک لە کاتژمێر (٣ تا ٦) دوای نیوەڕۆ تایبەتە بە پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی سفر کیلۆ مەتری کۆمپانیاکان و هاووڵاتییان. واتە هاووڵاتییان لەو کاتەی بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکان دیاری کراوە ئەوانیش دەتوانن دوای نیوەڕۆ ئۆتۆمبێلەکانیان ببەن بۆپشکنین لە بنکەی پشکنینی ٣٢ پارک تەنها ئەگەر ژمارەکاتی سفر کیلۆ مەتر بێت.
٣- ئۆتۆمبێلی ژمارەکاتی بەکارهاتوو هەر وەک پێشوو لە بنکەی پشکنینی ٣٢ پارک بەیانیان پشکنینی بۆ ئەنجام دەدرێت . ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێری تۆمارکراو لەهەردوو بنکەی کەسنەزان و گوێر پشکنینی بۆئەنجام دەدرێت.
