spot_imgspot_img

چیرۆکی ئەو چەکە چییە کە لەهەموو وێنە و تۆمارێکدا هەیە؟

چەکەکەی بن لادن

چیرۆکی ئەو چەکە چییە کە لەهەموو وێنە و تۆمارێکدا لەگەڵ(ئوسامە بن لاند)ـدا دەردەکەوت .

چەکەکە لەجۆری(AK-74U)ـی سۆڤیەتییە کە لە ساڵانی جەنگی(ئەفغاستان-سۆڤیەت)ـدا دروستکراوە ،چەکەکە

بەو مەبەستە دروستکرا کە دابەشبکرێت بەسەر کۆمەڵێک لە هێزەکانی سوپا لەوانەش : دەستەی تانک ، فڕۆکەوان

یاخود ئەو هێزانەی کەمتر بەرکەوتنی ڕاستەوخۆیان دەبێت لەگەڵ موجاهیدەکاندا ، بەڵام چەکەکە بەناو سوپادا بڵاو بوەوە .

چیرۆکی(AK-74U)ـەکەی (ئوسامە بن لادن) لە ساڵی(١٩٨٦)ـبۆ یەکەمجار لەمەیدانی جەنگدا، ناوی(ئوسامە بن لادن)ـبیسترا و دەنگیدایەوە .

لە ساڵی(١٩٨٦)ـهێزێکی هاوبەشی(سۆڤیەت-ئەفغانستان)، هێرشیانکردە سەر بنکەی موجاهیدان لە ناوچەی(جاجی) لە نزیک سنوری(پاکستان) ، بنکەکە(٤٠)ـموجاهیدی، لێبوو و لەنێوان ئەوانەشدا(ئوسامە بن لادن)ـهەبوو .

دوای(١٠)ـڕۆژ لە ڕوبەڕووبونەوەی ئەو هێزەی کە چەندین جار ژمارەیان لەوان زۆرتربوو ، پشتیوانی هێزی ئاسمانی و تانک و زرێپۆشیان هەبوو ، شکستیان خوارد لە بەرامبەر موجاهیدەکان ، بەتایبەتیش دوای ئەوەی کە هێزێکی موجاهیدین سەرکردە و موجاهید(عبدلرسول سیاف)ـەوە، ڕەوانەکران بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر بنەکەی موجاهیدان لە (جاجی) .

دوای حەوت ساڵ لەم دەرکەوتنە لە مەیدانی جەنگ لە میانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ(ڕۆبەرت فیکس) دەربارەی ئەو شەڕە ئەفسانەییەی کە ناوبانگی پێی پەیداکرد وتی:”نا ،من هەرگیز لە مردن نەترساوم ، ئێمە وەک موسوڵمان ،باوەڕمان وایە کە مردین دەچینە بەهەشت. پێش شەڕ خودا(الله)ـدڵنەواییمان دەکات ، من تەنها سی مەتر لە ڕووسەکانەوە دوربووم ، ئەوانیش دەیانویست دەستگیرم کەن ، کەچی من لە ناخەوە هەستم بە ئاسودەییەکی وەها ئەکرد کە خەواڵووی ئەکردم ، لە کتێبەکانی پێشوومدا باسی ئەو ئەزموونەی خۆمم کردوە ، من گوللە تۆپێکی(١٢ملم)ـم بینی کە لە پێشمەوە کەوتوە ، بەڵام نەتەقییەوە ، فڕۆکە ڕووسیەکان چوار بۆمبی تریان فڕێدایە خوارەوە بەسەر بارەگاکەماندا بەڵام هیچیان نەتەقینەوە ، ئێمە لە یەکێتی سۆڤیەتمان بردوە ، ڕووسەکان هەڵاتن”.

ئەو چەکەش کە هەمیشە پێیەتی هی ژەنەڕاڵێکی ڕووسیە کەلەو شەڕەدا کوژرا ، وەک یادەوەری هەمووکات لەگەڵ خۆی هەڵیدەگرت .

سەرچاوە: چەناڵی (مێژووی ڕەش)

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە