وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ تیروپشك بۆ دیاریكردنی 250 هەزار كارمەندی كۆمیسیۆن دەكات و دەشڵێت: لە مانگی 11 بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بۆ ماوەی 9 ڕۆژ پشوو بێت، ئەم پشووە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێددوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، بڕیاردراوە لە ڕۆژی 5/11 تا 13/11ی 2025 لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن پشوو بێت، بە ناوەندەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەم پشووە بۆ بەكارهێنانی ناوەندەكانی خوێندنە بۆ بنكەی دەنگدان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ تیروپشك بۆ دیاریكردنی 250 هەزار كارمەندی كۆمیسیۆن دەكات، هاوكات لەسەرتاسەری عێراق هەشت هەزار بنكە و 30 وێستگەی دەنگدان ئامادە دەكرێن.
