spot_imgspot_img

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ کەمێک نزم دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و لە ناوچەکانى باکوور ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئەوەشی وتووە: سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، جگە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات کەمێک نزمتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 36 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی

دهۆک: 37 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 34 پلەی سیلیزی

سۆران: 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە