“لە مانگی ڕابردوودا 361 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە”

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندوە، لە مانگی ڕابردوودا، تەنها لە نەخۆشخانەی فێركاری لە شاری سلێمانی، ڕۆژانە زیاتر لە 11 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و زیاتر لە 11 هەزار پشکنینی جۆراوجۆریش بۆ چارەخوازان ئەنجامدراوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی فێرکاری ساری سلێمانی، 361 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراوە.

بە گوێرەی بڵاوکراوەکەی تەندروتسی سلێمانی، جۆری نەشتەرگەرییەکان بریتی بون لە؛ 12 نەشتەرگەری تایبەت و 121 نەشتەرگەری سەرو گەورە و 52 نەشتەرگەری گەورە و 156 نەشتەرگەری مام ناوەند و 20 نەشتەرگەرییشیان بچوك بووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەر لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری، 85 پشكنینی تیشك و 165 پشكنینی سۆنەر و 45 پشكنینی سیتی سكان لەو نەخۆشخانەیە كراوە.

ئەمە جگە لەوەی 148 چارەسەری سروشتی كراوە و 20 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 11,552 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە