spot_imgspot_img

لە ئەمریکا بەڵێنی دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ دەدرێت

كاندیدی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكی شارەوانیی نیویۆرك بەڵێنی دەستگیركردنی سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل دەدات و دەڵێت: ناتانیاهۆ تاوانباری جەنگە.

زوهران مەمدانی، كاندیدی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكی شارەوانیی نیویۆرك، ڕایگەیاند، ئەگەر ئەو پۆستە بباتەوە، بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیركردنی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل جێبەجێ دەكات.

وتیشی، “فەرمان بە پۆلیسی نیویۆرك دەكەم لە ئەگەری هاتنی ناتانیاهۆ بۆ شاری نیویۆرك، هەر لەفڕۆكەخانە دەستگیری بكەن”.

جەختیشی كردەوە، ناتانیاهۆ تاوانباری جەنگە و تاوانبارە بە جینیۆسایدی خەڵكی غــەززە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە