بڕینی بەشە ئارد و خۆراكی ئەو هاووڵاتیانەی لەسیستەمی كارتی ئەلیكترۆنی خۆراك تۆمار نەکراون دەستیپێکرد.
لەدوای کۆتایی هاتنی قۆناغی پڕکردنەوەی زانیاری لە سیستەمی ئەلیکترۆنی خۆراک بڕینی بەشە ئارد و خۆراكی ئەو هاووڵاتیانەی لەسیستەمەکە خۆیان تۆمار نەکردووە دەستی پێ کردووە.
بریكارێكی ئارد لە سلێمانی، كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەم مانگە لەگەڵ هاتنی بەشە ئارد-ی مانگانەدا، پشكی ئاردی بەشێكی هاووڵاتیان بڕاوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە سیستمی ئەلیكترۆنی كارتی خۆراك خۆیان تۆمار نەكردووە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەشە خۆراکی ئەو هاووڵاتیانەش دەبڕێت کە خۆیان لە سیستمی ئەلیكترۆنی تۆمار نەکردووە.
