سه‌رۆكی ئه‌مریكا دەڵێت، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی چارلی كیركی چالاكوانیان دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكدا به كه‌ناڵی فۆكس نیوزی وت، “له‌لایه‌ن كه‌سێكی زۆر نزیكه‌وه، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی چارلی كیرك راده‌ستی تیمه‌كانی FBI كراوه”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئەوەشی وت، چارلی كیرك، پاڵه‌وانێک بووە کە ڕێگای ناتوندوتیژی گرتووەتە بەر، پێویستە هاووڵاتییان بە هەمان ڕێگای ئەو وه‌ڵامی تیرۆركردنی بده‌نه‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، چارلی کیرک، چالاکوان و نووسەری ئەمریکی کە پشتیوانێکی سەرەکی دۆناڵد ترەمپ بوو، لە کاتی قسەکردندا لە زانکۆیەک تەقەی لێ‌کرا و بە هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
