spot_imgspot_img

وێنەی ئەبومەهدی موهەندیس لە فڕۆکەخانەی بەغدا لابرا

وێنەی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لادراوە و نەخشەی عێڕاق لە شوێنەکەی دانراوە، تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.

لە دوێنێ شەوەوە وێنەی ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لادراوە و نەخشەی عێڕاق لە شوێنەکەی دانراوە.

تا ئێستا نازاندرێت بە فەرمانی کێ وێنەکەی ئەبو مەھدی موھەندیس لەو شوێنە هەڵگیراوە، بەڵام هاوکاتە لەگەڵ ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە گوشاری ئەمریکا و مەترسی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران دەکرێت.

ئێوارەی سێشەممەش لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەواڵی ئازادکرانی ئیلیزابێس تسۆرکۆڤ، توێژەری ڕووسی-ئیسرائیلی ڕاگەیاند کە نزیکەی سێ ساڵ بوو لەلایەن میلیشیای حزبوڵای عێراقییەوە ڕفێندرابوو.

ڕۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2020دا لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، هەریەک لە ئەبو مەھدی موھەندیس و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران، کرانە ئامانج و کوژران.

دوای ڕووداوەکەش، وێنەیەکی ئەبو مەهدی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، دانرابوو.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە