قوباد تاڵەبانی، کورد هەمیشە پشتیوانی فەڵەستین بووە

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کونسوڵی گشتیی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان کرد و وتی”هیواداری هەرچی زووە شەڕ کۆتایی پێ بێت”.
ئەمڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لەگەڵ باڵیۆزی فەڵەستین کۆبووەوە، لە لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا باسی دۆخی فەلەستین و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا.
قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوو بزوتنەوەی کورد و بزوتنەوەی فەلەستین دا و رایگەیاند، گەلی کورد هەمیشە پشتیوانی داوا رەواکانی گەلی فەلەستین بووە، هاوسۆزی خۆشی بۆ ئەو کارەساتە مرۆییە دەربڕی کە لە فەلەستین و کەرتی غەززە بەسەر گەلی فەلەستیندا هاتبوو.
جێگری سەرۆک وەزیران هیوای خواست هەرچی زووە شەڕ کۆتایی بێت و ئاشتی باڵ بەسەر ناوچەکەدا بکێشێت. هەر لەم چوارچێوەیەشدا پشتیوانی خۆی بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی دەربڕیبوو کە لەو کاتەدا لەلایەن زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە پشتگیری لێ دەکرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و فەلەستین کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە گەلی کوردستان و فەلەستین پێویستە لەسەر ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا پشتیوان و هاوسۆزی یەکتر بن.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە