وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵدەستێت بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە پارێزگای سلێمانی. ئەم تاقیکردنەوەیە ناوچەکانی ناوەوە و دەرەوەی پڕۆژەی ڕووناکی دەگرێتەوە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەم تاقیکردنەوەیە ڕِێکارێکی ڕۆتینیە، کە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە لە ماوەی دوو ڕۆژی تاقیکردنەوە کە تییایدا هاووڵاتیان کارەبای بەردەوامییان دەبێت.
وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.
جەختیشی كردەوە، کە ئەم تاقیکردنەوەیە لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات لە بەرواری 10 و 11 ی ئەیلول.
