بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی / ڕۆژهەڵات ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا و هاووڵاتیان بەگشتی دەکاتەوە، کە دەکەونە سنوری کارەبای ڕِۆژهەڵات لە ئیستادا بنکەکانی وەرگرتنی پارەی پسولەی کارەبا ڕۆژانە لە کاتی دەوامی فەرمی بەردەوام کراوەن بۆ وەرگرتنی پارەی پسوڵەی کارەبا.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی / ڕۆژهەڵات لە ئاگادارییەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە، هاووڵاتیان دەتوانن لەو بنکانە کە نزیک شوؽنی نیشتەجێبونیانە پاکتاوی پارەی کارەبا بکەن بەبێ سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتیمان.
ناونیشانی بنکەکان:
بنکەی (١) قائمقامیەت/ پشت بینای قائمقامیەت نێوان شەقامی مەولەوی- بەریدەکە.
بنکەی (٢)مزگەوتی گەورە/ باخچەکەی بەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی.
بنکەی (٣)پیرەمرد/ شەقامی پیرەمؽرد ناو بینای هۆبەی کارەبای ناوەندی شار تەنیشت بنکەی ئاگر کوژێنەوەی پیرەمێرد.
بنکەی (٤) پارکی ئازادی/ ناو بینای هۆبەی چاکردنەوەی کارەبای پارکی ئازادی پشت وؽستگەی پارکی ئازادی.
بنکەی (٥) سەرکارێز/ بەرامبەر قوتابخانەی خالدیەی بنەڕەتی لە گەڕەکی سەرکارێز.
بنکەی (٧) مەڵکەندی/ ناو بینای هۆبەی چاکردنەوەی کارەبای مەڵکەندی گەرەکی ئازادی (عەلوەی کۆنی سلێمانی).
بنکەی (١٠) بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی/ ناو بینای بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە شەقامی بازنەیی (مەلیک محمود) بەرامبەر نەخۆشخانەی فاروق.
