spot_imgspot_img

مانگ گیرانی تەواوەتی ڕوودەدات

چاوەڕوان دەکرێت لە شەوی یەک شەممە لەسەر دوو شەممە ( 2025/09/07 ) مانگ گیران لە هەرێمی کوردستان و گەرمیان ببینرێت.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و گەردوونی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرەتای مانگ گیرانی کەرتی لە کاتژمێر 06:35 ی ئێوارە دەستپێدەکات و سات لەدوای سات زیاد دەکات، لەکاتژمێر 08:35 ی شەو تەواوی مانگ دەگیرێت و ڕەنگی سوور دەبێت تا کاتژمێر 09:45 ی شەو دواتر وردە وردە مانگ گیرانەکەی کەمتر دەبێت و لەکاتژمێر 11:50 ی شەو کۆتایی دێت.

ڕوونیشیكردەوە، مانگ گیران دیاردەیەکی سروشتیی گەردونییە و کاتێک ڕووئەدات کە خۆر و زەوی و مانگ بکەونەسەر یەک هێڵی ڕاست بە شێوەیەک زەوی بکەوێتە نێوان خۆر و مانگ و سێبەری زەوی بەر ڕووی مانگ دەکەوێت و تاریک دەبێت.

دەشڵێت: ئەگەر بەشێکی ڕووی مانگ تاریک بێت پێی دەوترێت مانگ گیرانی کەرتی، ئەگەریش تەواوی ڕووی مانگ تاریک بێت پێی دەوترێت مانگ گیرانی تەواوەتی یان گشتی.

مانگ گیرانەكە بەشێوەیەكی گشتی چەند كاتژمێرێك دەخایەنێت، سەرەتا بە نیمچە مانگگیران دەست پێ دەكات و دواتر دەبێتە مانگ گیرانی تەواوەتەی، ئەم مانگ گیرانە تەواوەتییەش ماوەی 85 خولەك بەردەوام دەبێت.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە