spot_imgspot_img

لەسەر دواکەوتنی مووچە ڕوونکردنەوە درا

دارایی عێڕاق لەبارەی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت”دواکەوتنی مووچە گرفتێکی تەکنیکییە و بەزوویی چارەسەر دەبێت”.

وەزارەتی دارایی عێراق، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، دواكەوتنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران هۆكارەكەی تەنیا تەكنیكیەو هیچ پەیوەندییەكی بەكێشەی نەختینەییەوە نییە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دڵنیایی دەدەین كە مووچەی خانەنشینان تەرخانكراوە و لایەنی بانكییش كاردەكەن بۆ ئەوەی دەستبكەن بەدابەشكردنی.

هاوکات دارایی عێراق جەختیشیکردۆتەوە ئەو گرفتە چارەسەر دەبێت و هەوڵدەدەن بۆمانگەكانی داهاتوو مووچەی خانەنشینان لەوادەی خۆیدا دابەشبكرێت.

دارایی عیراق  ئەوەشی ڕەتكردوەتەوە  بابەتی دواكەوتنی مووچە تێكەڵ بەپرسی سیاسی بكرێت و وەك ئامرازێك لەدژی بەرامبەر بەكاربهێنرێت بەتایبەتیش لەسەرو بەندی ئەو هەڵبژاردنەی كە لەبەردەمدایە.

بڕیار وابوو دوێنێ مووچەی مانگی ئەیلوولی خانەنشینان لە عێراق دابەشبکرێت، هاوکات الەهەرێم دوو ڕۆژە دەست بە دابەشکردنی مووجەی مانگی شەش کراوە، و هێشتا چارەنووسی مووچەی شەش مانگی ئەمساڵ نادیارە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە