بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی دابەشکردنی مووچە لە سبەینێ بڵاوکردەوە کە بە پێی ڕۆژژمێری فەرم حکموەت پشووی فەرمییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی سبەینێ پێنجشەممە پشووی فەڕمییە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام دابەشکردنی مووچە بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو بەردەوام دەبێت.
جەختیشیکردەوە کە سبەینێ دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.
ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمی، سبەینێ بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لەسەر بێت)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
