لە مانگێکدا زیاتر لە 27 هەزار نەخۆش سەردانی “نەخۆشخانەی شار”یان کردووە

بە پێی ئامارێکی بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، مانگی ڕابردوو 27,593 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لەماوەی مانگی ڕابردوودا 27 هەزار و 593 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە، لەو ژمارەیە 20,069 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 6,593 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆ پی دی و 870 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە مانگی ڕابردوو 5,506 نەخۆش داخڵ كراون لەنەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە 1,820 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و 624 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 780 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 444 نەخۆش لەبەشی شكاوی و 282 نەخۆش لەبەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە 910 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 132 نەشتەرگەری قەستەرە و 90 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 28 نەشتەگەری بۆ منداڵان کراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار 63,868 شیكاری تاقیگەیی و 1,408 هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها 5,926 تیشك و 231 ئیكۆ و 775 چارەسەری سروشتی كراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە