پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و ئەمڕۆش کەمێک خۆڵبارین دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممە، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک، بەڵام لە ناوچەکانی باشووری هەرێم تۆزەکە زیاتر دەبێت .

ئەوەشی خستەڕوو کە سبەینێ پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.

هەولێر : 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

دهۆک : 39 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی

سۆران : 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان 42 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە