دەستەی مافی مرۆڤ: تەقەکردن لە مامەند هەوڵێکە بۆ سنووردارکردنی ئازادی

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند تەقەکردن لە هێمن مامەند هەوڵێکە بۆ “سنووردارکردنی دەنگی ئازادی و کاری ڕۆژنامەوانی لە شاری سلێمانی”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە بریندارکردنی ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند لە شاری سلێمانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “بەداخەوە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە هەواڵی تەقەکردن لە ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند و برینداربوونی ناوبراومان بیست لە شاری سلێمانی”.

دەشڵێت: “دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئەو کردەوە نامرۆڤانەی بەرامبەر ناوبراو ئەنجامدراوە، لامان وایە هەوڵێکە بۆ سنووردارکردنی دەنگی ئازادی و کاری ڕۆژنامەوانی لە شاری سلێمانی”.

بە پێویستیشیزانیوە کە “دەزگا ئەمنیەکان و ئیدارەی پارێزگای سلێمانی هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن و ڕادەستی یاسا بکرێن”.

دەستەی مافی مرۆڤ لەگەڵ هیواخواستن بۆ چاکبوونەوەی هێمن مامەند ڕایگەیاندووە “لەنزیکەوەش وەک دەستە چاودێری ئەو کەیسە دەکەین و هەر دوای ڕووداوەکەش تیمێکی نووسینگەی سلێمانی دەستە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و چاویان بە ناوبراو (هێمن مامەند) کەوتووە لە هەواڵیان پرسیوە، لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی دایە چاوەڕێی لێکۆڵینەوەکان دەبین”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە