نزیکەی 10 هەزار خانەنشین شەش مووچە پێكەوە وەردەگرن

بۆ ئەم مانگە زیاتر لە نۆ هەزار خانەنشین، شەش مووچە بەسەر یەکەوە وەردەگرن، وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانیش دەڵێت، بۆ مووچەی مانگی هەشت دۆسیەی خانەنشینەکان تەواو دەکرێت.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی خەڵکی ڕاگەیاند: لەگەڵ دەستپێکردنی مووچەی مانگی شەش کە ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی کرا، زیاتر لە نۆ هەزار خانەنشین کە مامەڵەکانیان تەواوبووە شەش مووچە بەسەر یەکەوە وەردەگرن.

وتیشی: بۆ مانگی حەوتیش ژمارەیەکی دیکە مامەڵەکانیان تەواو دەبێت و حەوت مووچە بەسەر یەکەوە وەردەگرن، کە رەنگە ژمارەیان کەمتر لە نۆ هەزار بێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە