spot_imgspot_img

کەشناسی هەرێم: لە سبەینێوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچەکانی باکووری هەرێم پەڵەهەور دەبێت، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما دەست بە نزمبوونەوە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و لە ناوچەکانى باکوورى هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبیتەوە بە یەک بۆ دوو پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ،

ئەوەشی وتووە: سبەىنێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سوک لە کاتەکانى شەودا، پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

هەولێر: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی

دهۆک: 39 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی

سۆران: 39 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە