دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد

دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستیپێکرد و جیا لەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە، مامۆستایانی گرێبەستیش مووچە وەردەگرن.

لەمڕۆوە سێشەممە، دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستی پێکردووە و بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن؛

خانەنشینی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسیەكان و بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، پەروەرده، خانەنشینی پێشمەرگه، دارایی و ئابووری، دەستەی دەسپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگه، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دێوانی چاودێری دارایی و دەستەی مافی مرۆڤ.

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاند، هەر ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاش دابەش دەکرێت.

لە دوێنێ شەویشەوە بەشێک لەو فەرمانبەرانەی لە “هەژماری من” بەشدارن، لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەوە دەستیان بە وەرگرتنی مووچەکانیان کردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە