spot_imgspot_img

کار بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکرێت

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، کار بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکی کارەبا دەکرێت کە بە غاز کار دەکات و خەرجییەکەیشی دەگاتە 150 ملیۆن یۆرۆ.

ئەمڕۆ دووشەممە، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا پێشوازی لە ئاڵتان ئانادۆڵ، بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای تورکی ئەتا بیر کرد کە لەگەڵ کۆمپانیای تەکنۆس پسپۆری بواری دانانی وێستگەی کارەبای غاز، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد.

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، شاندەکە ئامانجی سەردانەکەیان خستەڕوو کە داواکارن ڕەزامەندی لەسەر دانانی وێستگەیەکی کارەبا بکرێت کە بە وزەی غاز کار دەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکە 288 تا 440 مێگاوات دەبێت و خەرجییەکەشی دەگاتە 150 ملیۆن یۆرۆ.

لە دیدارەکەدا کەمال محەمەد ئامادەیی هەموو کارئاسانییەکی بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی خستەڕوو، بەڵام وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەی زیاتری لەو بارەیەوە نەخستووەتەڕوو.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە