“کار بۆ سووریایەکی دیموکراتی لامەرکەزی دەکەین”

فەرماندەی گشتی “هێزەکانی سووریای دیموکرات، دەڵێت؛ ئامادەین بۆ هەر بارودۆخێکی نەخوازراو، هەوڵیشدەدەین بۆ دوورکەوتنەوە لە جەنگ و کار بۆ بنیاتنانی سووریایەکی دیموکراتی لامەرکەزی دەکەین.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی “هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە)”، جەختی لە ئامادەیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کردەوە بۆ هەر بارودۆخێکی نەخوازراو، و لە هەمان کاتدا سووربوونی خۆی لەسەر هەوڵەکانیان بۆ دوورکەوتنەوە لە جەنگ دووپاتکردەوە.

عەبدی، ئاماژەی بەوەداوە، کە لەم قۆناغە نوێیەدا کار بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ڕێگەی گفتوگۆوە دەکەن، و دەڵیت؛ “ئێمە بۆ هەموو شتێک ئامادەین، بەڵام هەوڵدەدەین ڕێگە لە جەنگ بگرین.”

عەبدی ئاماژەی بەوەشدا کە مەترسی دەستپێکردنی هێرشی نوێ هێشتا ماوە، سەرەڕای ڕێکنەکەوتنی ئاگربەست و ئارامی ڕێژەیی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ چەند مانگێک، جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵدەدەن دەستکەوتەکانیان لە ڕێگەی سیاسەت و گفتوگۆوە بپارێزن، لەگەڵ ئامادەییان بۆ هەموو ئەگەرەکان.

هەروەها دووپاتی کردەوە کە سووریا بۆ پێش ساڵی ٢٠١١ ناگەڕێتەوە، و کاتی ئەوە هاتووە سووریایەکی فرەیی، دیموکراتی، و لامەرکەزی بنیاد بنرێت، کە هەموو پێکهاتەکان شوێنی خۆیان تێدا بدۆزنەوە و ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار بەچوارچێوەیەکی گونجاو بۆ هەموو گەلان بۆ ڕۆیشتن بەرەو چارەسەرێکی سیاسی قۆناغ بە قۆناغ زانی.

سەرجاوە؛ سیریا نیوز

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە